سستێمی بەڕێوەبردنی میوانخانە


سستێمێکی گونجاو، سازدراو لەسەر خواستەکان، پەرەپێدراو لەسەر پێوانەیی نێودەوڵەتی

 

سستێمی بەڕێوەبردنی کاروباری میوانخانە، لەسەر نوێترین تەکنیک پەرەی پێدراوە. پێشپارێزی (حیجز) و ڕێکخستنی شەفتی کاری کارمەندەکان و ڕووکاری تایبەت بۆ گونجاندن لەگەڵ سستێمە جیهانیەکان پتەوی ئەم سستێمە نیشان ئەدات.

هاوکارانمان لە کۆمپانیای (ISO) بەوپەڕی سەلیقە و لەسەر پێوانەیی (standard) نێودەوڵەتی ئەم سستێمەیان پەرەپێداوە، کە لە چەندین وڵات، چەندین میوانخانەی بەناوبانگ کاری پێ دەکرێت.
بوونی سستێم لە میوانخانەدا، مانایەکی تر دەبەخشێ بۆ سەرپەرشتکاران و میوانانیش. لە چەندین بوارەوە خاوەنی میوانخانە سوودمەند دەبێ، بەوەی کە بەرچاوڕوونی هەیە لەسەر کار و ئاکاری هەموو کارمەندەکان، بەبوونی چەندین ڕپۆرتی جۆراوجۆر لەسەر بەشەکان، ڕێکخستن و کەم کردنەوەی خەرجیەکان...هتد
 
پاراستن
سیفەتێکی تری ئەم سستێمە، پارستنێتی، نەرمەواڵەی بەرنامەکە پشت بەستە بە ئۆراکل Oracle
ئۆراکڵ یەکێکە لە تەکنۆلۆجیا سەرکەوتووە ناسراوەکان. کە ئێمە شانازی بە بڕوانامە و شارەزایمان دەکەین لەم ڕووەوە.