شیکاری سەرچاوەکراوە


ڕاژەی ئەندازیاری پشتیوانی تەواوی پرۆژەی سەرچاوەکراوە دەکات. هاوکات ڕاژەیەک دەخاتە بەردەست دامەزراوە حکوومی و ناحکوومیەکان کە شیکاری سەرچاوەکراوە هەڵبژێرن و سوودمەند بن لەو سیستەمە جۆراوجۆرانەی کە سەرچاوە کراوە فەراهەمی کردوە.
لەگەڵیدا ڕاژە، یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە پشتگیری پرۆژەی سەرچاوەکراوەی کورد دەکات و داواش دەکات لە هەموو ئەوانەی لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا کار دەکەن و کۆمپانیایان هەیە، گرنگی بدەن بە سەرچاوەکراوە و لە دابینی کردنی سیستەمەکانیاندا بەکاری بهێنن.
 
ەبەست لە ژێدەرکراوە open source (یاخود سەرچاوەی کراوە) ئەو نەرمەکاڵایانەیە کە سەرچاوەکانی سەربەستن و لەژێر مۆڵەتێکی پێناسکراودا دەتوانرێت پەرەیان پێبدرێت.
بۆ زیاتر بڕوانە کۆسک