پاراستن و ئاگادارکردنەوە


ڕاژەی ئەندازیاری بەهاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای جیهانیی ناودار، ڕاژەی سیستەمی ئاگادارکردنەوە و پاراستن پێشکەش دەکات. ئەم جۆرە سیستەمانە زامنی بەردەوامی کارەکانی ناو دەزگاکەتن

لە ڕێی سیستەمێکی داڕێژاو لەسەر وێب (web-based alert notification service) ئەتوانیت بێخەم بیت لە بەردەوامی کارەکانت لەناو دەزگاکەتدا، چونکە لە بوونی هەر ڕووداوێک یا دۆخێکی تایبەت، خۆت و کارمەندەکانت بە پەیامێک بۆ تەلفۆنەکەت ئاگادار دەکرێنەوە. دەستبەجێ بەئاگابوون لە حاڵەتی چاوەروان نەکراو، لە هەر شوێنێکی دونیادا بیت، زامنی بەردەوامی و چالاکی دەزگاکەت نیشان ئەدات.
کاتێک دووریت لە سیستەمی کارەکەت، تەنیا ئاگادارکردنەوە کۆتایی بە گرفت ناهێنێت، هەر بۆیە ئەم سیستەمە تەواوی زانیاری ڕووداوەکەت پێ دەڵێت، بەشێوەی کورتەپەیام SMS، فاکس و تەلفۆن، یان بە پۆستێکی ئەلیکترۆنی.
بایەخی ئەم سیستەمە تەنیا لە دەزگا هەستیارەکاندا (وەکو خەستەخانە، فرۆکەخانە، میوانخانە ...هتد) نیە، بەڵکو بۆ شوێنە گشتیەکان و هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕاژەیەک پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن. بۆ نموونە دابینکاری ئینتەرنێت.
 
لەڕێگەی بەشی پەیوەندیەوە دەتوانیت پەیوەندی بگریت و ژوانی تاقی کردنەوە و وەرگرتنی زانیاری داوا بکەیت.